ئەزموون هاوڕێی خوێندنی قوتابییانی پۆلی ١٢ی ئامادەییە بۆ ئامادەبوون بۆ تاقیکردنەوەی وەزاری (نیشتمانی). پرسیارە وەزارییەکانی ساڵانی پێشوو، ڕوونکردنەوەی هەنگاو بە هەنگاو بە ژیریی دەستکرد، فلاش کارت و مەلزەمەی مامۆستایان، هەمووی لە یەک ئەپدا.
بۆ بەشی زانستی و وێژەیی، بە کوردی (سۆرانی و بادینی) و ئینگلیزی.
بابەتەکان: بیرکاری، فیزیا، کیمیا، زیندەزانی، کوردی، ئینگلیزی، عەرەبی، ئاین، ئابووری، مێژوو و جوگرافیا.
• ئەرشیفی پرسیارە وەزارییەکان
پرسیارە نیشتمانییەکانی هەموو بابەتەکان بە پێی ساڵ، خولی یەکەم و دووەم و بەش. وەک تاقیکردنەوەی ڕاستەقینە وەڵام بدەرەوە و ئاستی خۆت ببینە.
• ڕوونکردنەوە بە ژیریی دەستکرد
بۆ هەر پرسیارێک بزانە بۆچی وەڵامەکە ڕاستە، هەنگاو بە هەنگاو، لەگەڵ هاوکێشە و پرسیاری هاوشێوە بۆ ڕاهێنان.
• مامۆستای زیرەک
پرسیار لە ژیریی دەستکرد بکە یان وێنەی پرسیارەکەت بنێرە: بیرکاری، فیزیا، کیمیا، زیندەزانی و ئینگلیزی.
• گەڕانی زیرەک
پرسیارێک بنووسە یان وێنەی بگرە و پرسیارە وەزارییە هاوشێوەکانی بدۆزەرەوە.
• تاقیکردنەوەی تایبەت
بابەت، بەش، ساڵ و جۆری پرسیار هەڵبژێرە؛ ئەزموون تاقیکردنەوەکەت بۆ ئامادە دەکات.
• هەڵە باوەکان
ئەو پرسیارانەی زۆربەی قوتابییان تێیاندا هەڵە دەکەن. تەڵەکان پێش ڕۆژی تاقیکردنەوە بناسە.
• فلاش کارت
هەزاران کارتی ئامادە بۆ پێداچوونەوەی خێرای هەموو بەشێک.
• مەلزەمەکان
تێبینی و وانەی کارلێکەری مامۆستایان: کورت و ڕوون، لەگەڵ هاوکێشە، خشتە و هەڵە باوەکان.
• ئامانج و پێشکەوتن
ئامانجی ڕۆژانە دابنێ، پرسیارە گرنگەکان پاشەکەوت بکە و ژمارەی ڕۆژەکانی ماوە بۆ وەزاری ببینە.
پێش خۆتۆمارکردن دەتوانیت ئەپەکە تاقی بکەیتەوە.
Twój adres: contact@thes.dev
—
Azmoon to aplikacja przygotowująca do egzaminu dla uczniów z Regionu Kurdystanu w Iraku. Ćwicz pytania z poprzednich egzaminów ministerialnych (wezari) według roku i rozdziału, uzyskaj szczegółowe wyjaśnienia dotyczące sztucznej inteligencji, zapytaj nauczyciela AI, stwórz niestandardowe egzaminy i przeglądaj je za pomocą fiszek i notatek nauczyciela. W języku kurdyjskim (sorani i badini) i angielskim.
Ostatnia Wersja
2.1.0Przesłane przez
N.T. Andriamanantena
Wymaga Androida
Kategoria
Darmowe Edukacja AplikacjaOcena treści
Everyone
Raport bezpieczeństwa
Last updated on Nov 8, 2026
Improved user experience
