Sherko Bekas


3.1 per Halo sherko bekas
Mar 16, 2015

A proposito di Sherko Bekas

Sherko Bekas was a great Kurdish poet

شێرکۆ بێکەس کوڕی‌ شاعیری‌ ناودار و نیشتمانپه‌روه‌یی‌ کورد "فایەق بێکەس"ه‌ لە ٢ی ئایاری ساڵی ١٩٤٠ لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانیی لەدایکبووە‌. شێرکۆ یەکەمین شیعری خۆی لە تەمەنی ١٧ساڵیدا بڵاو کردۆته‌وه‌.

ساڵی ١٩٦٨ یەکەمین دیوانی شیعریی خۆی بە ناوی "تریفەی ھەڵبەست" لە بەغدا لە چاپدا.

لە ساڵی١٩٧٠ لەگەڵ کۆمەڵێک لە نووسه‌رانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازیی "ڕوانگه‌"یان بڵاوکردەوە، به مه‌به‌ستی نوێکردنه‌وه‌ی شیعریی هاوچه‌رخی کوردی، شێرکۆ بێکەس به‌ یه‌کێک له پێشه‌نگه‌کانی ئه‌م بواره ده‌ناسرێت.

ساڵی ١٩٨٨ لە وڵاتی سوید خەڵاتی "تۆخۆلسکی" پێ بەخشرا و شیعرەکانیی بۆ زۆربه‌ی زمانه‌ زیندووه‌کانیی دنیا وەرگێڕاوه‌. لە ساڵی "١٩٩٨"ەوە ھەتا کۆتایی ژیانی، ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەکانی ئامریکا و که‌نه‌دا بووه‌.

لە ھەمان ساڵدا بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێی دڵسۆز"دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم"ی دامەزراند. لە ساڵی ٢٠٠١ ناوەندی‌ چاپ و ڕاگەیاندنی "خاک" خەڵاتی‌ پیرەمێردیی شاعیری‌ بە "شێرکۆ بێکه‌س" بەخشی.

لە ساڵی ۲۰۰۹ دا کۆیی بەرھەمەکانی لە ھەشت به‌رگدا لە چاپدا.

شێرکۆ بێکەس یەکێک بووه لە دامەزرێنەرانی شیعریی هاوچه‌رخی کوردی و ھونەری شیعریی کوردی بە زمانی ئه‌ده‌بی جیهان ناساند.

هه‌میشه‌ شیعره‌کانی شێرکۆ بێکەس باس لە نیشتمانپه‌روه‌ریی و خۆشەویستیی ئاو و خاک و سروشت کردووە.

شێرکۆ بێکەس لە ٤ی ئابی ٢٠١٣ کاتژمێر ۲:۳۵ی پاش نێوه‌ڕۆ لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی سوید بەھۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ کۆچی دوایی کرد و له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له‌ "پارکی ئازادی" شاری سلێمانیی به خاک سپێردرا.

Informazioni APP aggiuntive

Ultima versione

3.1

Caricata da

Pĥÿö Wâī

È necessario Android

Android 2.2+

Segnala

Segna come inappropriata

Mostra Altro

Use APKPure App

Get Sherko Bekas old version APK for Android

Scarica

Use APKPure App

Get Sherko Bekas old version APK for Android

Scarica

Sherko Bekas Alternativa

Scoprire