We use cookies and other technologies on this website to enhance your user experience.
By clicking any link on this page you are giving your consent to our Privacy Policy and Cookies Policy.
جۆری زیرەکیت بدۆزەوە icon

جۆری زیرەکیت بدۆزەوە

1.0 for Android

The description of جۆری زیرەکیت بدۆزەوە

جۆرى زيره‌كيت بدۆزه‌وه‌
پڕۆگرامێكى ناوه‌زايه‌ بۆ ده‌رچووانى 12ى ئاماده‌يي بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌ رێگه‌ى تاقيكردنه‌وه‌ و تيۆرى زانستى ( زيره‌كيه‌ جۆراوجۆره‌كان ) زياتر به‌ توانا و خاڵى به‌هێزى كه‌سايه‌تيان ئاشنا بن و بتوانن له‌م سۆنگه‌يه‌وه‌ بوار و به‌شێك له‌ زانكۆ هه‌ڵبژێرن كه‌ له‌گه‌ڵ جۆرى زيره‌كى و تواناكانيان گونجاو بێت

سوودمه‌ندان :
- سوود مه‌ندانى ئه‌م تاقيكردنه‌وه‌يه‌‌ به‌ پله‌ يه‌ك ده‌رچووانى 12ى ئاماده‌يين‌، هه‌روه‌ها فێرخوازانى 9ى بنه‌ڕه‌تى و 12،11،10 ئاماده‌يى ده‌توانن له‌م تاقيكردنه‌وه‌يه‌ به‌هره‌مه‌ند بن زياتر و باشتر به‌هره‌مه‌ندبن
- فێرخوازى ئازيز تا چه‌نده‌ له‌ته‌مه‌نى زووتر تواناو زيره‌كى و خاڵى به‌هێزت بدۆزيته‌وه‌ ئاسانتر ده‌توانى ئاڕاسته‌ى خوێندن و پيشه‌يت ديارى بكه‌يت .
سوود پێوانه‌ى زیره‌كى جۆراوجۆر :
• ناسين و دۆزینه‌وه‌ى جۆرى زیره‌كى به‌رزت و خاڵى به‌هێزى كه‌سايه‌تيت .
• دیاریكردنى بوارى خوێندن له‌ زانكۆ و په‌يمانگا كه‌ له‌گه‌ڵ جۆرى زیره‌كيت گونجاوه ‌.

سايتى ئاڕاسته‌ى فێرخواز :

ئێمه‌ له‌ سايتى ( ئاڕاسته‌ى فێرخواز ) تيمێكى خۆبه‌خشى ئه‌زمووندارين، نيازمه‌ندين فێرخوازانى 9ى بنه‌ڕه‌تى تاكو ده‌رچووى 12ى ئاماده‌يى به‌شێوه‌يه‌كى زانستيانه‌ ڕێنمونى و ئاڕاسته‌ بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێك له‌ زانكۆ و په‌يمانگا ديارى بكه‌ن له‌گه‌ڵ حه‌ز و خۆشه‌ويستى و تواناو زيره‌كى و كه‌سايه‌تى گونجاو بێت له‌ پێناو گه‌يشتن به‌ پيشه‌و كاريكى شايسته‌ .
تاكو ببێته‌ تاكێكى سه‌ركه‌توو و به‌خته‌وه‌ر و جياهه‌ڵكه‌ته‌و هاوسه‌نگ هه‌روه‌ها به‌رپرسيارو خاوه‌ن كه‌سايه‌تى به‌هێز و به‌ها به‌رزه‌كان، سوود به‌خش بۆ خۆى و خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى و مرۆڤايه‌تى . به‌شداربێ له‌ بونيادنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى هۆشيار، پێشه‌نگ و پێشكه‌توو .
به‌شه‌كانى سايتى ئاڕاسته‌ى فێرخواز :
- به‌شى خول : خولێكى ڤيديۆيى له‌ ژێر ناونيشانى ( بنه‌ماكانى دياريكردنى بوارى خوێندن له‌ زانكۆدا ) .
- به‌شى تاقيكردنه‌وه‌ كه ئه‌م پڕۆكرامه‌ و ڕاهێنانێكى تايبه‌ت له‌ خۆ ده‌گرێت بۆ دۆزينه‌وه‌ى حه‌ز و خۆشه‌ويستى فێرخواز بۆ ديارى كردنى بوارى خوێندن له‌ زانكۆدا .
- به‌شى ڕێبه‌رى ڤيديۆى زانكۆكان : بۆ ناساندنى سروشتى خوێندن له‌ كۆڵێژ و به‌شه‌كانه‌ .
- به‌شى زانكۆلاين : گرنگترين زانيارييه‌كان تايبه‌ت به‌ سيسته‌مه‌كانى وه‌رگيران له‌ زانكۆ و په‌يمانگا له‌خۆ ده‌گرێت .
- له‌گه‌ڵ چه‌ندين به‌شى ديكه‌ كه‌ سه‌رجه‌ميان بۆ ئه‌وه‌ ئاماده‌كراون كه‌ ياره‌مه‌تى و ئاسانكار بێت بۆ ده‌رچووانى 12ى ئاماده‌يى تاكو بتوانن زۆر به‌ ئاسانى و درووستى به‌شيك له‌ زانكۆ ديارى بكه‌ن .
WWW.ferxwazn.org
Show More

Additional Information

Advertisement
Previous versions
Similar to جۆری زیرەکیت بدۆزەوە
Comment Loading...
Ooops! No such content!
Popular Apps In Last 24 Hours
Download
APKPure App